كاركردن لە پڕۆژەی یەكتربڕی تۆفیق وەهبی بەردەوامە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، “پڕۆژەی یەكتربڕی تۆفیق وەهبی یەكێكی دیكەیە لە پڕۆژە گرنگەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانی كە بەسەرپەرشتیی تیمەكانمان لە سەرۆكایەتی و كۆمپانیای جێبەجێكار جێبەجێدەكرێت و كارەكانی پڕۆژەكە رۆژ بە رۆژ چڕتر دەبێتەوە بە سوود وەرگرتن لە كەشوهەوا و بارودۆخەكە”.

دەشڵێت، “بە تەواوبوونی پڕۆژەكە دەبێتە پێكبەستنی شەقامی سالم بە شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود و لەوبەریشەوە گەڕەكی چوارچرا بە یەكتربڕەكەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كراوە، هەروەها ئاسانكاریی تەواو بۆ جووڵەی هاتوچۆ لە گەڕەكەكانی ڕزگاری، ئابڵاخ، موشیرئاوا و ناوچەی پیشەسازی دەكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەدهەم بارزانی: ئەوەی مامۆستایان ئەنجامییان داوە لەپێناو هۆشیارکردنەوەی میللەتێکی گەورەیە

ئەدهەم بارزانی، سەردانی مامۆستایانی مانگرتووی سلێمانی کرد و پاڵپشتیی خۆی بۆ داواکارییەکانییان دەربڕی و راشیگەیاند، “سەردانی بافڵ جەلال…
Total
0
Share