مەزهەر محەمەد ساڵح: عێراق لە مەترسیی قەرزە دەرەکییەکانی رزگاری بووە

مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری دارایی سودانی رایگەیاند، عێراق لە مەترسییەکانی قەرزە کەڵەکەبووەکانی رزگاری بووە تەنها بڕێکی کەمی ماوەتەوە.

مەزهەر محەمەد ساڵح رایگەیاندووە، لە ماوەکانی رابردوودا بەهۆی جەنگە یەک بەدوای یەکەکانی عێراق وڵاتەکە کەوتبووە ژێرباری قەرزێکی زۆرەوە، بەڵام بەهۆی ئەو بەرنامە حکومییەی محەمەد شیاع سودانی دایڕشت توانرا لە بەشێکی زۆری ئەو قەرزانە رزگارمان بێت.

وتیشی، لە ئێستادا ئەو قەرزانەی لەسەر عێراق ماونەتەوە ناگاتە 9 ملیار دۆلار و تایبەتە بە لایەنە نێودەوڵەتییەکان ئەو بڕەش تا ساڵی 2028 دەدرێنەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سامان بەرزنجی: تەنها یەک حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆمارکراوە

وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، تەنها یەک حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆمارکراوە. سامان بەرزنجی، وەزیری…
Total
0
Share