كاتی دابەشكردنی پارەكەی بەغداد راگەیەندرا

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەغداد بڕی 130 ملیار دیناری وەك شایستەی دارایی گەنمی جووتیاران ناردووە و چاوەڕواندەكرێت لە كۆتایی ئەم هەفتەیە یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتوو دابەشدەكرێت.

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەغداد بڕی 130 ملیار دیناری وەك كۆتا شایستەی دارایی تایبەت بە گەنمی جووتیاران بۆ هەر سێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان ناردووە.

وتیشی، “چاوەڕواندەكرێت كۆتایی ئەم هەفتەیە یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی ئەو بڕە پارەیە بەسەر جووتیاراندا بكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی كارەبا: كارەبای بەرزاییەكانی قەیوان كرایە پریپەید

وەزارەتی كارەبا بڵاویكردووەتەوە كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانییەوە دانیشتووانی بەرزاییەكانی قەیوان ئاگاداركراونەتەوە كە كارەباكەیان كراوەتە پریپەید. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی…
Total
0
Share