سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “لە 1ی ئەم مانگەوە واتە 16 رۆژ لەمەوبەر وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 763 ملیار دیناری بۆ هەرێم نارد، چونكە نەیاندەویست ئەمساڵ 12 مووچە بدەن ئامادەنەبوون دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 بكەن”.
وتیشی، “تاوەكو 17 رۆژی بەسەردا تێپەڕی، ئەو پارەیەی كە هاتووە بە هەفتەیەك دابەشیدەكەن و دەگەنە پشووی كۆتایی ساڵ”.
باسی لەوەشكردووە، لە ساڵی 2024دا رۆژانە 350 هەزار بەرمیل نەوت فرۆشراوە 12مانگیش داهاتی ناوخۆیان هەبووە تەنها 395 ملیار دیناریان گەڕاندووەتەوە بۆ بەغداد.