دوو ڕۆژى داهاتوو مووچه‌ى ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت

وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوری هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وامى ده‌دات به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى تشرینى دووه‌م و سبه‌ینێ مووچه‌ى چه‌ند شوێنێكى دیكه‌ دابه‌ش ده‌كات.

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌ وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوری هه‌رێمى كوردستان به‌ تۆڕی میدیایی ئێستاى ڕاگه‌یاند، “سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌‌ مووچه‌ى مانگی تشرینی دووەمی

هەریەک لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و لیوای نەوت و گاز و فەرماندەیی زێرەڤانی دابەشبکرێت.”

وتیشی، “ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ مووچه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ دابه‌ش ده‌كرێت”.

سه‌رچاوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه‌، “تاوه‌كو ڕه‌وانه‌كردنى 200 ملیار دیناره‌كه‌ى به‌غداد مووچه‌ به‌شێوه‌یه‌كى سست به‌ڕێوه‌دچێت”.

بابەتی پێشتر

وته‌بێژى یه‌كێتى وه‌ڵامى پارتى دایه‌وه‌

بابەتی دواتر

لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای گەڕاندنەوەی هەزاران منداڵ لە كەمپی هۆل دەكات

بابەتی پەیوەندیدار