دۆناڵد ترامپ لەبارەی دۆخی سوریاوە چەند پەیامێكی بڵاوکردەوە

دۆناڵد ترەمپ

دۆناڵد ترامپ لەبارەی دۆخی سوریاوە چەند پەیامێكی بڵاوکردەوە و رایگەیاند “ئەوەی ئەسەد بەرامبەر هاوڵاتییانی سوریا کردی دڕندانەبوو”.

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی هەڵبژێرداوی ئەمریکا رایگەیاند، بارودۆخی سوریا ئاڵۆز و ناڕوونە و ناتوانیت پێشبینی داهاتووی وڵاتەکە بکەیت، بەڵام ئاشکرایە کە تورکیا براوەیەو رۆڵی بەرچاوی تێدابینی.

وتیشی “ئەوەی ئەسەد بەرامبەر هاوڵاتییانی سوریا کردی دڕندانەبوو”.

ئاماژەی بەوەشدا، لەرابردوودا زیاتر لە پێنج هەزار سەربازییان لە سوریادا هەبوو، بەلام لەئێستادا تەنها 900 سەربازییان لە وڵاتەکەدا هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: چاودێریی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان دەکەین

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، لە رێگای کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانەوە چاودێریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەین. ماتیۆ میلەر وتەبێژی…
Total
0
Share