هەڵوێستی مەزڵوم عەبدی لەبارەی کۆبوونەوەی عەقەبە راگەیەندرا

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوپای سوریای دیموکرات لە پەیامێکدا رایگەیاند، سەقامگیریی سوریا بە بەشداری هەموو لایەنەکان و دڵنیابوون لە یەکپارچەیی خاکەکەی دەستپێدەکات و رێگاخۆشکەر دەبێت بۆ ئاشتییەکی بەردەوام.

مەزڵوم عەبدی لەبارەی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەب لەبارەی سوریاوە پەیامێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، پێشوازی لە بەیاننامەی کۆتایی لوتکەی وەزیرانی دەرەوە لە عەقەبە دەکەین سەبارەت بە سوریا، ستایشی رۆڵی کاریگەری وڵاتانی عەرەب دەکەین لە گەیاندنی سوریا بە کەناری ئارامی.

هەر لە پەیامەکەدا هاتووە، جەخت لە پێویستیی راگرتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە تەواوی خاکی سوریا دەکەینەوە، ئەمەش وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ رێگاخۆشکردن بۆ دیالۆگی بنیاتنەر کە بەرەو بونیاتنانی سوریایەکی نوێ هەنگاودەنێت.

دوێنێ شەممە لە شاری عەقەبەی ئوردن كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی 10 وڵات لەبارەی سوریاوە بەڕێوەچوو و وڵاتانی بەشدار پەیامێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە کە پشتیوانی بەردەوام لە گەلی سوریا جەختیلێکرایەوە.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بەرپرسانی قەزای دەربەندیخان کۆبووەوە

بابەتی دواتر

وادەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیلان غەفور: فەرمانبەرانی سلێمانی و هەڵەبجە دەتوانن مووچەكانیان لە بانكە فیدراڵییەكان تەوتین بكەن

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، فەرمانبەرانی سلێمانی و هەڵەبجە دەتوانن مووچەكانیان تەوتین بكەن. دیلان غەفور، ئەندامی ئەندامی ئەنجومەنی…
Total
0
Share