دیلان غەفور: فەرمانبەرانی سلێمانی و هەڵەبجە دەتوانن مووچەكانیان لە بانكە فیدراڵییەكان تەوتین بكەن

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، فەرمانبەرانی سلێمانی و هەڵەبجە دەتوانن مووچەكانیان تەوتین بكەن.

دیلان غەفور، ئەندامی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، چاوەڕواندەكرێت سبەی لەگەڵ بەرپرسانی هەردوو بانكی رەشید و رافیدەین كۆببینەوە و بۆ تەوتینكردنی مووچە پشت بە بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق دەبەستین و پێچەوانەی یاسا و بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی هیچ هەنگاوێك نانرێت.

ئەو پەرلەمانتارە جەختیكردەوە وتیشی، ” فەرمانبەرانی سلێمانی و هەڵەبجە دەتوانن مووچەكانیان لەسەر بانكە فیدراڵییەكان تەوتین بكەن و هیچ گرفتێكیان نابێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی گەشتوگوزار: هەرێمی کوردستان لە شەوێکدا توانای لە خۆگرتنی 100 هەزار گەشتیاری هەیە

وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم، رایدەگەیەنێت، “هەرێمی کوردستان لە شەوێکدا توانای لە خۆگرتنی 100 هەزار گەشتیاری هەیە”. ئیبراهیم عەبدولمەجید،…
Total
0
Share