راگەیەندراوێک لە بارەی کوژانەوەی کارەبای نیشتمانیی

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، بڕانی کارەبای نیشتمانیی بەهۆی کێشەیەکەوە بووە لە دانەغازەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە کاتژمێر 4:30 ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە بەهۆی دابەزینی پەستانی غاز بەخێرایی لە كۆمپانیای دانەغاز كوژانەوەی سەرجەم یەكەكانی وێستگەی بەرهەمهێنانی سلێمانی  و كوژاندنەوەی گشتی كارەبا لە هەرێمی كوردستان روویدا.

ئاشکراشیکرد، لە ئێستادا تیمەكانی بەرێوەبەرایەتیی كۆنتڕۆڵی ناوەندیی كارەبا هەرێم و كۆنتڕۆڵی شارەكان لە ئامادەباشدان بۆ وەرگرتنی ڤۆڵتییە و دابەشكردنەوەی كارەبا.

بابەتی پێشتر

کارەبای نیشتمانی لە هەرێم کوژایەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی كارەبا: دۆخی کارەبا ئاسایی بووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share