نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە

بەهۆی گۆڕانکارییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و پێشهاتە جیهانییەکان، نرخی نەوت بەرێژەیەکی بەرچاو لەبازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

ئەمرۆ یەکشەممە، نرخی نەوتی خاو بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە لە سەرانسەری جیهاندا.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی 1.47% بەرزبوەتەوە، کە نرخەکەی گەیشتووەتە 74 دۆلار و 49 سەنت. هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساس بەڕێژەی 1.81% بەرزبووەتەوە، کە دەکاتە نرخی بە 70 دۆلار و 29 سەنت بۆ یەک بەرمیل.

هاوکات، شارەزایانی ئابووریش هۆکاری بەزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و زۆربوونی خواست لەسەری لە تەواوی جیهاندا دەگێرنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سروە محەمەد: قەیرانی دارایی لە عێراق هەیە بەڵام مووچەی نەگرتووەتەوە

ئەنداێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەبارەی مووچەوە زانیاری دەخاتەڕوو. سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، قەیرانی دارایی لە…
Total
0
Share