نرخی دۆلار بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

ماوەی چەند رۆژێکە نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی دراوەکان، 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 150 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەکرا.

بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لەدوای بڕیارێکی بانکی ناوەندی هات بۆ فرۆشتنی راستەوخۆی دۆلار بە گەشتیاران لە فڕۆکەخانەکاندا.

لای خۆیانەوە کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو وەک ناڕەزایەتییەک لە بڕیارەکە بڕیاریاندا مانگرتن لە کارکردن رابگرن، بەڵام دواتر و دوای ئەنجامدانی چەند کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەرپرسانی حکومەت و بانکی ناوەندیی عێراق بڕیاریاندا مانگرتن و ناڕەزایەتییەکانیان تا کاتێکی نادیار هەڵپەسێرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخى ئارد زیاتر داده‌به‌زێت.. سەبەتەی سێیەمی بەشەخۆراکى هاوڵاتییان گه‌یشته‌ كۆگاكان

وه‌زاره‌تى بازرگانیى عێراق ڕایگه‌یاند، مادده‌كانى سه‌به‌ته‌ى سێیەمی بەشەخۆراک بۆ هاوڵاتییان گه‌یشتووه‌ته‌ کۆگاکانی هەڵگرتنی خۆراک لەسه‌رجه‌م پارێزگاكاندا به‌ هەرێمی…
Total
0
Share