وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، هاوڵاتییان و بازرگانان زیاتر لە سێ تریلیۆن دینار قەرزداری حکومەتن.
وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، لە درێژەی بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکی پەرتووکی کار و چالاکی و چاکسازییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە ساڵی 2019 تا 2025، بە داتا و زانیاری کۆی ئەو قەرز و پێشینانە خراونەتەڕوو کە لە ساڵانی ڕابردوودا دراوەتە هاوڵاتییان و بازرگانان.
بەشی یەکەم: قەرز و پێشینەکان لای هاوڵاتییان، سهبارهت به قهرز و پێشینهكانی(خانووبهره ، نیشتهجێبوون، كشتوكاڵ، پیشهسازی ،گهشتوگوزار ) كه له ڕێگەی بانكهكانی سهر به بهڕێوهبهرایهتیی گشتیی بانكه پسپۆڕییهكان دراوه بە فەرمانبەران و هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان له سهرهتای ساڵی 2008 وه تا ساڵی 2014 ، وەزارەتی دارایی و ئابوری بەردەوامبوو لەسەر پێشکەشکردنی ئەم خزمەتگوزارییانە.
بەڵام دوای ساڵی 2014 بە هۆکاری قەیرانە سیاسی و ئابورییەکان کە ڕووبەڕووی هەرێمی کوردستان بووەوە ئەم خزمەتگوزارییانە لە وەزارەتی دارایی و ئابوری ڕاگیران.
تێبینی : هەنگاوەکانی وەزارەتی دارایی و ئابوری بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ سوودمەندانی قەرز و پێشینەکان لە 2019 تا 2025.
1- بڕیاری لێخۆشبوونی تهواو بۆ سوودی دواكهوتنی ( 100% ) ی بڕی ڕاستەقینەی قهرز.
2- درێژکردنەوە و لێخۆشبوون بە ڕێژەى (15%) لە قەرزی پێشینەى(خانووبەرە، کشتوکاڵى، پیشەسازى، نیشتەجێکردن، گەشتوگوزار) بەپێی ڕەزامەندیى ئەنجومەنى وەزیران و ڕێنماییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ساڵانی پێشووتردا بۆ چەند جارێک .
3- لێخۆشبوونی پێشینەى خانووبەرە بۆ کەسوکاری شەهیدانی شەڕی دژ بە تیـ.ـرۆرستانى داعـ.ـش.
4- بەخشینی سوودی پێشینەی کشتوکاڵی بۆ جوتیاران.
5- بڕی پارەی قەرزی گەڕاوە لە هەموو پێشینەکان لە ساڵی 2019 تا کۆتایی ساڵی 2025 دەکاتە (539 ملیار و 511 ملیۆن و 489 هەزار دینار).
٦- قەرزی ماوە لای هاوڵاتییان تا کۆتایی ساڵی 2025 دەکاتە نزیکەی 1 تریلیۆن و 918 ملیار و 88 ملیۆن دینار.
بەشی دووەم: قەرزی ئاسانکاری
دەربارەی گەڕانەوەی قەرزی ئاسانکاریی قەبارەی قەرزەکە بە سوود و سزای دواکەوتن تا کۆتایی ساڵی 2025 نزیکەی 1 ترلیۆن و 367 ملیار و 625 ملیۆن دینارە، لە ئێستادا بە مەبەستی سوککردنی باری دارایی سوودمەندان، وەزارەتی دارایی و ئابوری بەهەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران سەرقاڵی دۆزینەوەی میکانیزمێکی گونجاوە بۆ چارەسەری ئەو پرسە و گەڕانەوەی ئەو قەرزە بۆ خەزێنەی گشتیی حکومەت.