بەڕێوەبەری ئاماری پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، سبەی 14ی 12، کاتژمێر 12:00ی شەو، کۆتا رۆژ و ساتی پڕۆسەی سەرژمێرییە بە سەرجەم قۆناغەکانییەوە لە هەرێمی کوردستان و عێراق.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو ئەرکە مێژووییە، بە سەرکەوتووی تێپەڕێندراوە و هەموو ئەو ئاستەنگانەی هەبوون لەبەردەم پڕۆسەکە چارەسەرکراون و پڕۆسەکە بەباشی بەڕێوەچووە لە سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکان.
سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، لە رۆژی 16ی 11 دەستی پێکرد و چەند رۆژێک بەردەوامی هەبوو، دواتریش لە رۆژانی 20 و 21ی مانگدا قۆناغی دووەم لە سەرجەم عێراق ئەنجامدرا و قەدەغەی هاتوچۆ بۆ ئەو دوو رۆژە راگەیەندا لەلایەکی دیکەشەوە، دوای ئەوە وادەیە قۆناغی سێیەمی پڕۆسەکە دەستیپێکرد و سبەی کۆتایی دێت.