لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای کەلار بۆ مەرزی نێودەوڵەتیی پەروێزخان، کەسێک گیانیلەدستدا و کەسێکی دیکە برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری کرۆلا تاکسی و کیا لەسەر رێگای کەلار بۆ مەرزی نێودەوڵەتیی پەروێزخان، دوو کەس بەسەختی برینداربوون، کە شۆفێری هەردوو ئۆتۆمبێلەکە بوون، پاش گەیاندنیان بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار بەهۆی سەختی برینەکەیەوە یەکێک لە بریندارەکان گیانیلەدەستدا .

دەشڵێت، ئەوکەسەی گیانیلەدەستداوە لەدایکبووی ساڵی1967ەو، دانیشتووی قەزای کەلارە و شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری تاکسییەکەیە.

May be an image of 8 people and car

May be an image of 8 people

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەرنەڤاڵی ناساندنی بەشێک لە کاندیدانی لیستی ھاوپەیمانیی یەکێتیی خەڵکی نەینەوا بەرێوەچوو

ئەمڕۆ، کەرنەڤاڵی ناساندنی بەشێک لە کاندیدانی لیستی ھاوپەیمانیی یەکێتیی خەڵکی نەینەوا لە شەنگال بەڕێوەچوو. بە ئامادەبوونی ئاراس محەمەد…
Total
0
Share