پاپا لە هەولێر: هاتووم سوپاستان بکەم بۆ ماندوبوونتان لە بڵاوکردنەوەی برایەتی

پاپا فرانسیس لە وتارەکەیدا لە هەولێر ڕایگەیاند، “نابێت هیلاکبین لە بڵاوکردنەوەی ئاشتی و برایەتی و ئەمڕۆ هاتووین تا جەختبکەینەوە کە ئاشتی و برایەتی فریامان دەکەوێت”.

پاپا فرانسیس لە وتارەکەیدا لە یاریگای فەرەنسۆ هەریری ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ لە عێراق و جیهان هەموومان دەمانەوێت برابین، ئەو پەیامەی کە مەسیح داوامان لێدەکات و پێویستمان بە هەوڵی زیاتریشە بۆ ئەم پرسە”.

ڕابەری کاسۆلیکەکانی جیهان لە هەولێر وتی، “پێویستە هەموو ئەو درۆیانە لە ژیانمان بسڕینەوە کە ڕێگەمان لێدەگرێت لە پێکەوەژیان و هێزی خراپەکاریی تاو دەدات”.

پاپا وتیشی، “برینی گەورە بەهۆی توندوتیژییەکانەوە لەسەر جەستەمان دروستبووە و کاتی زۆری دەوێت تا هەموومان پێکەوە ئەو برینانە ساڕێژ بکەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی وادە بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكان لە ئیدارەی راپەڕین دادەنێت

هاوشێوەی ئەوەی لە سلێمانی ئەنجامیدا، قوباد تاڵەبانی لەگەڵ فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانی راپەڕین كۆبووەوە، سەرپەرشتیاری ئیدارەی ناوچەكە دەڵێت، ئامانج بریتییە…
Total
0
Share