باران دەبارێت و ئەگەری بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتیی هەور دەبێت و نمەباران دەستپێدەکات و ئەگەری بەفربارین هەیە لەناوچە شاخاوییەکان.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەکرد، نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی شوێنەکان بەشێوەی پچڕ پچڕ دەبارێت، پێشبینی دەکرێت رێژەی دابارین زیاتر بێت لە ناوچەکانی (ئیدارەی سەربەخۆکانی سۆران و راپەرین و پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە)، هاوکات ئەگەری بەفربارین هەیە لەناوچە شاخاوییەکان بەتایبەت ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سنووریەکان .

باسی لەوەشکرد، پلەی گەرمی بە نزیکەی 1 تــــا 3 پلە نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ و لە ناوچە شاخاوییەکان پێشبینی دەکرێت بە 3 تــــا 5 پلە دابەزێت.

لەبارەی کەشوهەوای سبەی شەممەوە دەڵێت، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ دروستبوونی تەم لە کاتەکانی بەیانیدا لە هەندێک ناوچە، لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم (ئیدارەی سەربەخۆکانی سۆران و راپەرین هەندێک ناوچەی پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە) نمەباران و هەندێک کات بارانی مامناوەند بە شێوەی پچڕ پچڕ دەبارێت، هاوکات لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان ئەگەری کەمێک بەفربارین هەیە .

لەبارەی پلەی گەرمی سبەینێوە باسی لەوەکرد، بە نزیکەی 3 تــــا 5 پلە نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ بەڵام لە کاتەکانی شەو دابەزینی پلەکانی گەرمی زیاتر دەبێت .

بابەتی پێشتر

داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی نزیکەی 10 ملیار دینار بووە

بابەتی دواتر

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: پێویستە حکومەتێکی گشتگیر لە سوریا پێکبهێندرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share