لە دهۆک کەسێک لەلایەن ئامۆزایەکییەوە کوژرا

بەیانی ئەمڕۆ لە رووداوێکدا لە شاری دهۆک کەسێک لەلایەن ئامۆزایەکی خۆیەوە کوژرا.

هێمن سلێمان وتەبێژی پۆلیسی دهۆک رایگەیاند، “بەیانی ئەمڕۆ لە دەوروبەری کاتژمێر 5:00 کەسێک دەستدڕێژی گوللەی لە ئامۆزایەکی خۆی کرد و کوشتی”.

ئاماژەی بەوەکرد، “کوژراوەکە ناوی شاکر حامدە و تەمەنی 40 ساڵانە و دانیشتووی گەڕەکی نزارکێیە، لێکۆڵینەوەکان لەبارەی رووداوەکە دەستیپێکردووە، فەرمانی دەستگیرکردن بە پێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی بۆ تۆمەتبار دەرچووە”.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی نوێنەران یاسای بودجەی پەسەندکرد

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: کاریگەری خۆڵبارین کەمدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share