لە عێراق دوو رۆژ پشووی رەسمی راگەیاندرا

بەبۆنەی جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیحەوە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دوو رۆژ پشووی رەسمی راگەیاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاند، بڕیاردرا بەبۆنەی هاتنی جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیحەوە، دوو رۆژ بكرێتە پشووی سەری ساڵی زایینی بۆ هاوڵاتیانی مەسیح لە عێراقدا.

هاوکات، پشووەکە رۆژانی 25 و 26 ی ئەم مانگە دەگرێتەوە و تایبەتە بە هاوڵاتییانی مەسیح لە عێراقدا.

بابەتی پێشتر

چەمچەماڵ.. لە رووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانیلەدەستدا و 9 كەسی دیكە برینداربوون

بابەتی دواتر

خوێندکارێکی زانکۆ بچوکترین ئامێری یاریکردن لە جیهاندا دروستدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share