زافر عانی: لەم هەفتەیەدا بودجە پەسەند دەكرێت

پەرلەمانتارێكی عێراق ئاشكرایدەكات، لەم هەفتەیەدا بودجە پەسەند دەكرێت.

زافر عانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، “پەرلەمان بەردەوام دەبێت لە كۆبوونەوەكانی تا ئەو كاتەی پرۆژەیاسای بودجە پەسەند دەكرێت.”

ئەو پەرلەمانتارە لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ یەكشەممە 28ی شوبات ڕایگەیاند، “بودجە گەیشتووەتە قۆناغی كۆتایی و تەنها ئەوە ماوە ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغداد ڕابگەیەندرێت لەبارەی پشكی هەرێم لە بودجە.”

وتیشی، “لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەو بابەتانەی ماون، تەواودەكرێن و پرۆژەیاسای بودجە لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا و بە ئامادەبوونی هەموو لایەنەكان پەسەند دەكرێت.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی دەستپاکیی ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی تەوتینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کۆبووەوە

لیژنەی دەستپاکیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە سەرۆکایەتیی زیاد جەنابی سەرۆکی لیژنەکە و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنەکە،…
Total
0
Share