داهاتی هۆتێلەکانی ئیماڕات مانگانە ملیارێک دۆلار بووە

داهاتی هۆتێلەکانی ئیماڕات بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەتەوە، بە جۆرێک لە ماوەی تەنها نۆ مانگدا داهاتیان 9.12 ملیار دۆلار بووە.

بە گوێرەی داتاکان، بەرزبوونەوەیەکی باش روویداوە لە داهاتی هۆتێلەکانی ئیماڕات و بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی 2023 داهاتەکان 4% زیادیانکردووە.

رێژەی کارکردنی هۆتێلەکان لە ئاستێکی بەرزی جیهانیدایە لە ئیماڕات و ساڵانە ژمارەیەکی زۆری گەشتیار روو لەو وڵاتە دەکەن.

جگە لە هۆتێلەکان، مۆڵ و بازاڕەکان، فڕۆکەخانەکان و شوێنە گەشتیارییەکانی وڵاتەکە قەرەباڵغی زۆریان پێوە دیارە لە زۆرینەی مانگەکانی ساڵدا.

حکومەتی ئیماڕات توانیویەتی داهاتێکی باشی گەشتیارانی بۆ خەڵکی وڵاتەکەی بەدەستبهێنێت و سەرنجی گەشتیاری جیهانی بۆخۆی رابکێشێت.

بابەتی پێشتر

راوێژكارێكی وەزارەتی دارایی هەرێم: وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی 11 كراوە

بابەتی دواتر

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.5 پلە لە پارێزگایەکی عێراق روویدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازارەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە سەروو…
Total
0
Share