بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.5 پلە لە پارێزگایەکی عێراق روویدا

دەستەی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی عێراق بڵاویکردەوە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.5 پلە بە پێوەری رێختەر لە پارێزگای سەڵاحەدین روویدا.

دەستەکە ئاماژەی بەوەکردووە، بوومەلەرزەکە لەلایەن دانیشتووانی ناوچەکەوە هەستیپێکراوە و لە قوڵی 10 کیلۆمەتر روویداوە.

بوومەلەرزە رووداوێکی سرووشتییە و بەهۆی جوڵانی پلێتەکانی ژێر زەوییەوە روودەدەن، بەهۆی ئەوەی عێراق یەکێک نییە لەو وڵاتانەی لەسەر هێڵی بوومەلەرزەیە، کەمتر بەراورد بە وڵاتانی دیکە بوومەلەرزە تیایدا روودەدات.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share