هەر پەنابەرێکی عێراقی لە لیتوانیاوە خۆی دیپۆرتبکاتەوە 300 یۆرۆ وەردەگرێت

وەزیری دەرەوەی لیتوانیا لەبارەی پەنابەرە عێراقییەکانەوە ڕایگەیاند، گفوگۆیان لەگەڵ بەغداد بەردەوامە و هەر پەنابەرێک خۆی دیپۆرتبکاتەوە 300 یۆرۆ وەردەگرێت.

گابریلوس لاندبێرگیس، وەزیری دەرەوەی لیتوانیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “بڕیارە دیبلۆماتکارێک بنێرینە بەغداد بۆ گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنی زیاتر لەگەڵ حکومەتی عێراق سەبارەت بە پەنابەران.”

ئاماژەشی بەوەکرد، “جێگای دڵخۆشییە بەشێک لە پەنابەران داوای خۆدیپۆرتکردنەوە دەکەن و هەرکەسێکیش خۆی دیپۆرت بکاتەوە بڕێک هاوکاریی مادی دەکرێت.”

هاوکات وەزارەتی ناوخۆی لیتوانیا ڕایگەیاندووە، “لەناو پەنابەراندا کەسێک هەیە، کە پەیوەندی بە ڕێکخراوە تیرۆرستییەکانەوە هەبووە و ئێستا لەژێر چاودێریدایە و ڕێگای نادرێت لیتوانیا جێبهێڵێت.”

پێشتر حکومەتی عێراق و لیتوانیا ڕێککەوتنیانکرد بۆ دیپۆرتکردنەوەی زیاتر لە چوار هەزار پەنابەری عێراقی، بەڵام پڕۆسەی دیپۆرتکردنەوەکە بە خاوی بەڕێوەدەچێت.

بەپێی ئامارەکان تا ئێستا چوار هەزار و 100 عێراقی لە کامپی Rudninkai نیشتەجێن لەسەر سنوری وڵاتی لیتوانیا و بێلاڕوسیا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی ئەوەی ژنێکی دووگیانی هیندی گیانیلەدەستدا وەزیری تەندروستیی پۆرتوگال دەستیلەکارکێشایەوە

وەزیری تەندروستیی پۆرتوگال دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی ڕاگەیاند، بەهۆی ئەوەی گەشتیارێکی هیندیی دووگیان تەختی مانەوەی لە نەخۆشخانە نەبووە بۆئەوەی…
Total
0
Share