بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ گیانلەدەستدانی چوار منداڵی گەرمیان لە رووداوێكی هاتوچۆدا پەیامێكی بڵاوكردەوە.

دەقی پەیامەكە:

بەڕێز كاك ئەمیر مەحمود

بەڕێز كاك كاروان ئەحمەد

گیانلەدەستدانی چوار منداڵی چاوگەشی گەرمیان لە رووداوێكی هاتوچۆدا ئازارێكی گەورەیە و لە دڵەوە نیگەرانیكردن.

بۆ ئەم رووداوە ناخهەژێنە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە، كەسوكار و بنەماڵە سەربەرزەكەتان دەكەم و هاوبەشی ماتەمتانم.

رۆحی ئەم ئازیزانەمان شاد ، لەخوای گەورە داواكارم سەبووری و دڵنەوایی بەهەموولایەك ببەخشێت.

دڵسۆزتان

بافڵ جەلال تاڵەبانی

سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتی پێشتر

خوێندن لە سوریا دەستپێدەکاتەوە

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار گۆڕانكاری بەسەرداهات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share