بەهای دۆلار گۆڕانكاری بەسەرداهات

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە 150 هەزار و 450 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 150 هەزار و 100 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەرچەندە لە ئەمساڵدا حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق چەند بڕیارێكیان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەركرد، بەڵام لە چەند رۆژی رابردوو بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی داوادەكات قاچاخچێتی دۆلار له‌ ئیبراهیم خه‌لیل رابگیرێت

پەرلەمانتارێكی كورد دەڵێت، بانكی ناوه‌ندیی عێراق نیگه‌رانه‌ له‌ به‌قاچاخبردنی دۆلار له‌ دەروازەی ئیبراهیم خه‌لیل-ه‌وه‌ و داوای لە حكومەتی…
Total
0
Share