وەزارەتی پەروەردە و فێرکردنی حکومەتی کاتیی سوریا رایگەیاند، لە سەرانسەری وڵات لە رۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە پڕۆسەی خوێندن دەستپێدەکاتەوە.
محەمەد بەشیر، سەرۆکی حکومەتی رزگاریی سوریا رایگەیاند ناوەندەکانی خوێندن بە خوێندنگە و زانکۆکانەوە لە هەفتەی داهاتووەوە دەست بە کارەکانیان دەکەنەوە.
باسی لەوەشکرد، گرنگیی ئەم قۆناغە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاسایشە لە هەموو شارەکان بەمەبەستی گەڕاندنەوەی سەقامگیری و بەردەوامبوون لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بۆ هەموو دانیشتووان.