قوربانیی شەڕی هەشت ساڵە بوون.. تەرمی 150 ئێرانی نێژران کە بەشێکیان لە سلێمانی ‏کوژراون

ئەمڕۆ لە بەشێک لە پاریزگاکانی ئێران، ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی 150 کوژراوی ‏ئێرانی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق بەڕێوەچوو، ڕێڕەوسمەکەش بەبۆنەی ساڵڕۆژی ‏‏”شەهیدی زەهرا” ڕێکخرابوو.‏

کوژراوە ئێرانییەکان لەکاتی جەنگی ئێران – عێراق کوژراون و بەهۆی بەردەوامی و ‏سەختی شەڕەوە نەتوانراوە ئەوکاتە تەرمەکانیان بگەڕێندرێتەوە ئێران، 9 کوژراویشیان لە ‏پارێزگای سلێمانی کوژراون.‏

لە ڕێوڕەسمەکەدا کە ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران و محەمەد باقر قاڵیباف، ‏سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئامادەیبوون، پێشوازی لە بەشێک لە تەرمەکان کرا لە نزیک ‏زانکۆی تاران.‏

ئەو ئێرانییانەی کە لە شەڕی وڵاتەکەیان و عێراقدا کوژراون لە ئۆپەراسیۆنی (کەربەلای ‏پێنج و هەشت، فەجری یەک تا نۆ، زوممار، بەدر و دیجلە)دا بووە و ئۆپەراسیۆنی ‏‏(فەجری نۆ) لە پارێزگای سلێمانی بووە.‏

لە ماوەی هەشت ساڵ شەڕی نێوان عێراق و ئێراندا، لە بەشێکی زۆری ناوچە ‏سنوورییەکان هەزاران کەس کوژران، ئێران و عێراق ئاماری قوربانییەكانیان بە جیاواز ‏و دژبەیەک بڵاوکردووەتەوە، بەڵام بەپێی ئاماری سەربەخۆ و دوور لە لایەنداری، زیاتر ‏لە 600 هەزار کەس لەو شەڕەدا کوژراون.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەسرور بارزانی: پێزانینم ئاڕاستەی بەڕێزان کاک بافڵ و کاک قوباد و شوێنکەوتووە ڕاستەقینەکانی مام جەلال دەکەم

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان له‌ پەیامێكیدا بەبۆنەی ساڵڕۆژی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال ئاماژە بەوە دەكات،…
زیاتر ببینە

روونکردنەوە لەبارەی “داخرانی” ئاسمانی ئـ.ـێران بەڕووی گەشتەکانی عێراقدا دەدرێت

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، ئاسمانی ئـ.ـێران بەڕووی گەشتەکانی عێراقدا دانەخراوە و گەشتە ئاسمانییەکان بەردەوامییان هەیە. میدیاکانی عێراق لە زاری…
Total
0
Share