بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا نوقمبوو

لەکەناراوەکانی دورگەی لامبیدوزای ئیتاڵیا بەلەمێکی کۆچبەران نوقمبوو و بەهۆیەوە زیاتر لە 40 کۆچبەر گیانیان لەدەستدا و تەنها یەک کەسیش بە زیندوویی رزگاری بوو.

رێکخراوی کۆمباس کۆلێکتڤ، کە کاری گەڕان بەدوای سەرنشینەکانی گرتووەتە ئەستۆ بڵاویکردەوە، بەلەمێکی کۆچبەرانی نایاسایی لە کەناراوەکانی تونسەوە بەرەو ئیتاڵیا بەڕێکەوتووە و بەهۆی زریانی ناو دەریا لە کەناراوەکانی لامبیدوزا ژێرئاو کەوتووە.

ئاشکراشیکرد، بەپێی زانیارییەکان بەلەمەکە 45 کەسی هەڵگرتووە، بەڵام تەنها کچێکی تەمەن 11 ساڵانی خەڵکی سیرالیۆن رزگاری بووە کە چاکەتی رزگارکردنی لەبەردا بووە و بە بە تایەیەکەوە خۆی گرتووەتەوە، کە پێدەچێت زیاتر لە 12 کاتژمێر لەناو ئاودا مابێتەوە.

رێکخراوەکە جەختیکردووەتەوە، تا ئێستا نەتوانراوە تەرمی هیچ کام لە سەرنشینەکان بدۆزرێتەوە.

بابەتی پێشتر

ئەو خۆراكەی چەوریی ورگ كەمدەكاتەوە ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

سێ خوشک لە رووداوەکەی کەلاردا گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share