سێ خوشک لە رووداوەکەی کەلاردا گیانیان لەدەستدا

ژمارەی ئەو کەسانەی لە رووداوی هاتوچۆکەی سەر رێگای کەلار – باوەنور گیانیان لەدەستدا بۆ سێ کەس بەرزبووەوە کە هەرسێکیان منداڵن و خوشکی یەکترن.

ئێوارەی رۆژی چوارشەممە ئۆتۆمبێلێک لە جۆری تۆیۆتا کرۆلا، کە لە کەلارەوە بەرەو باوەنور رۆیشتووە کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و خۆی کێشا بە ستوونێکی کارەبادا.

لە رووداوەکەدا پێنج منداڵ و دوو ژن بە سەختی برینداربوون، دواتر بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە سێ لە منداڵەکان گیانیان لەدەستدا.

منداڵەکان ناویان لیا، پەریا و سارایە، تەمەنیان لەنێوان چوار تا هەشت ساڵاندایە و خوشکی یەکترن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە: داكۆكیكاری سه‌رسه‌ختی مافی سه‌رجه‌م مامۆستایان دەبین

وەزارەتی پەروەردە، رایگەیاند، داكۆكیكاری سه‌رسه‌ختی مافی سه‌رجه‌م مامۆستایان دەبین. وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم، رایگەیاند، به‌ بۆنه‌ى رۆژى جیهانیی…
Total
0
Share