ئاژانسی بلومبێرگ: نرخی کاکاو لە نرخی مس گرانتر بووە

نرخی کاکاو لە جیهاندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و تەنها لە یەک رۆژدا نرخی تۆنێک کاکاو 700 دۆلاری چووەتە سەر و گەیشتووەتە 9000 دۆلار، بەراورد بە کانزای مس کە تۆنێکی بە 8000 دۆلارە، نرخەکەی بەرزترە لە ئێستادا.

ئاژانسی بلومبێرگ ئاماژەی بەوەکردووە، کەمی بەرهەمی کاکاو لە بازاڕەکاندا بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخەکەی، لە کاتێکدا کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی چۆکلێت لە هەوڵی بەدەستخستنی کاکاودان.

بەگوێرەی ئاژانسەکە، کەمبوونەوەی ناردنی کاکاو لە غاناوە کە دووەم گەورە هەناردەکاری کاکاوە بۆ جیهان وایکردووە، نرخەکەی لە بازاڕدا بەرزببێتەوە.

تەنها لەم مانگەدا نرخی بەرهەمەکە نزیکەی 60% بەرزبوونەتەوە، لە ئێستاشدا دوو هێندە زیادیکردووە، خراپی کەش و هەوا و بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکان کە دەکرێت کاریگەری لەسەر بەروبوومەکان هەبێت لە رۆژئاوای ئەفریقا کە زۆربەی کاکاوەکانی جیهان تێیدا دەچێنرێت لەلایەک و لەلایەکی دیکە دابەزینی بەرهەمهێنان لە شوێنەکانی دیکە، ئەم پیشەسازییەی رووبەڕووی کێشە کردووەتەوە.

 

بابەتی پێشتر

بەڕێوەبەری بەنداوەکانی هەرێم: بەنداوەکانی دەربەندیخان و دهۆک لە پڕبوون نزیکن

بابەتی دواتر

بانکی ناوەندیی عێراق کاتی کردنەوەی داواکاری بۆ قەرزی خانووبەرە رادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share