جەبار گۆران: لە عێراق كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە بری دۆلار كراوە بە دینار و لە هەرێم جێبەجێنەكراوە

وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، دۆلار بە نرخی رەسمی بە گەشتیاران و بارزگانان دەدرێت و دەشڵێت، “لە چوارچێوەی ریفۆڕمە داراییەكاندا لە عێراق كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە بری دۆلار كراوە بە دینار و لە هەرێم ئەو بڕیارە جێبەجێنەكراوە”.

جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ماوەی رابردوودا بانكی ناوەندیی عێراق چەند هەنگاوێكی بۆ ریفۆڕم لە بواری دارایی و بانكیدا گرتووەتەبەر كە ئامانج لێی جێگیربوونی بەهای دۆلارە بەرامبەر بە دینار بۆ ئەو مەبەستەش كاری لەسەر ئەوەكرد كە سەرجەم مامەڵە داراییەكان بگەڕێتەوە بۆ بانكەكان و پێدانی دۆلار بە نرخی رەسمی بە بازرگان و گەشتیاران بدرێت كە ئامانج لێی جێگیركردنی بەهای دۆلارە بەرامبەر بە دینار.

وتیشی، “لە عێراق بڕیاردرا كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە بری دۆلار بە دینار بێت، بەڵام تاوەكو ئێستا لە هەرێمی كوردستان جێبەجێنەكراوە”.

بابەتی پێشتر

ئاسایشی سلێمانی: تیرۆرستێک دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

کۆشکی سپی: لە بەرژەوەندیی ئاسایشی نەتەوەیی ئێمەدایە کە سوریا سەقامگیربێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share