وەزارەتی دارایی هەرێم: کێشەی گواستنەوەی پارە چارەسەرکرا و پارەی تەرخانکراو بۆ مووچە زیادکرا

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی کێشەی گواستنەوەی پارەی چارەسەر کرد و بڕی پارەی تەرخانکراو بۆ مووچە زیادکرا.

وەزارەتی دارایی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژی دووشەممە فەرمانی گواستنەوەی پارە لە تەرخانکراوەکانی هەرێم بۆ پارەی مووچە دەرچووە لەلایەن بەڕێوبەرایەتیی گشتیی بودجەی وەزارەتی دارایی عێراقەوە.

وەزارەتەکە باسی لەوەشکرد، تیمەکەمان بەبەردەوامی لەسەر هێڵە بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە و گەیشتنی پارەکە بەمەبەستی چارەسەرکردن و پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانەی بۆ مووچەی هەرێم لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە دروست کراوە.

بابەتی پێشتر

لە جاڕنامەی جیهانیی مافەکانی مرۆڤدا چۆن باسی مووچە کراوە؟

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پشتیوانیی تەواومان بۆ خوشک و برایانمان لە رۆژئاوای کوردستان دووپاتدەکەینەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی بۆ دەربازبوونی یەکجاری لە قەیرانی دارایی پێویستە پشتبەستن بە نەوت کەمبکاتەوە

لە کۆتاییەکانی هەموو ساڵێکی داراییدا، بابەتی نووسینەوەی پڕۆژەیاسای بودجەی فیدڕاڵیی عێراق، دەبێتە پرسێکی گرنگ و جێگەی بایەخی میدیاکان،…
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share