کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ ئەگەری بارانبارین هەیە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەردەوام دەبن لە نزمبوونەوە و ئەگەری بارانبارین هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە دەبێت، ئەگەری نمە بارانێکی کەم هەیە  لەناوچە شاخاوییە بەرزەکان لە هەندێک کاتدا، پلەکانی گەرما نزمدەبێتەوە بە (1 – 2 ) پلە بەراورد بە  تۆمارکراوەکانى دوێنێ”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (2 – 4) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ”.

سەبارەت بە بەرزترین پلەکانی گەرما کەشناسیی ئاشکرایکرد، “هەولێر: 38 پلەى سیلیزى، سلێمانی:37 پلەى سیلیزى، دهۆک:37 پلەى سیلیزى، کەرکوک:41 پلەى سیلیزى، هەڵەبجە:39 پلەى سیلیزى، زاخۆ:38 پلەى سیلیزى، حاجی ئۆمەران:27 پلەى سیلیزى، سۆران:36 پلەى سیلیزى و گەرمیان:43 پلەى سیلیزى دەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتی حزبی سەرکەوتنە
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ڕەوتی ڕێکخستنەوەی حزب بەپشتبەستن بە خوێنی شەهیدان بەردەوامی دەبێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، لە ڕۆژی شەهیدی یەکێتیدا ڕایگەیاند، ڕەوتی ڕێكخستنەوەی ژیانی حزبایەتی پشتبەستوو بە شکۆی خوێنی شەهیدان بەردەوامی…
Total
0
Share