پۆلیسی سلێمانی ژنێکی بە تۆمەتی دزینی ئاڵتون دەستگیرکرد

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ژنێکی دەستگیرکرد کە “چەند جارێک لە چەند ماڵێک ئاڵتونی دزیوە”، تاوانەکەشی لەڕێگەی بێهۆشکردنی خاوەن ماڵەکانەوە ئەنجامداوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد، بەشی نەهێشتنی تاوانی پۆلیسی سلێمانی لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک کە لەماڵەکەی خۆیدا بێهۆشکراوە و ئاڵتونەکانی دزراوە، بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی دەستیپێکرد و توانرا تۆمەتبارەکە دەستگیربکرێت.

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، ئەو کەسەی تاوانەکانی ئەنجامداوە ناوی (ج. خ. ت)ــە و لەدایکبووی 1970یە، دوای دەستگیرکردنی لەبەردەم دادوەر دانیناوە بەتاوانەکەیدا، کە چەند جارێک لە چەند ماڵێک ئاڵتونی دزیوە.

ئەو تۆمەتبارە لە دانپێدانانەکانیدا باسی لەوەکردووە، بەناوی یارمەتیدان و هاوکارییەوە لەو ژنانە نزیکبووەتەوە کە تەنها بوون، دواتر خاوەنماڵەکەی بێهۆشکردووە و ئاڵتونەکانی دزیوە.

تۆمەتبارەکە بەپێی ماددەی 443 ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەمال محەمەد: چاوەڕواندەكرێت لە سەرەتای ساڵی داهاتوو هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبكاتەوە

وەزیری سامانە سروشتییەكان بە وەكالەت رایدەگەیەنێت، “چاوەڕواندەكرێت لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبكاتەوە”. كەمال محەمەد، وەزیری…
Total
0
Share