نوێترین زانیاری لەبارەی قۆناغی سێیەمی سەرژمێری

بەڕێوەبەری ئاماری سلێمانی رایگەیاند، بەڕێوەچوونی قۆناغی سێیەمی سەرژمێری بەردەوامە و لە کۆتاییەکانی نزیکبووەتەوە.

مەحمود عوسمان بەڕێوەبەری ئاماری سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، کارەکانی قۆناغی سێیەمی سەرژمێریی لەهەرێم و عێراق بەردەوامیان هەیە و بە شێوەیەکی ئاسایی دەچن بەڕێوە و لە کۆتایی نزیکبووینەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، خۆی وا بڕیاربوو پرۆسەکە لە 10 ی مانگ کۆتاییبێت، بەڵام بەهۆی راهێنانی بژمێرەکانەوە ئێمە لە هەرێم پێنج رۆژ درەنگتر دەستمان بەم قۆناغە کرد، بۆیە تا 15 ی مانگ بەردەوام دەبین، لە عێراقیش ماوەکەیان بۆ هەمان رۆژ درێژکردەوە.

بەڕێوەبەری ئاماری سلێمانی دڵنیاییدا بە هاوڵاتییان لەم قۆناغەدا هیچ ماڵێک بەجێناهێڵن و پرسیارەکانیان ئاڕاستەدەکەن.

 

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: پاڵپشتیی عێراق و ئوردن دەکەین دژی هەر هەڕەشەیەک

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی مافەکانی مرۆڤە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share