سەرۆكی شارەوانی جێبەجێكردنی پڕۆژەكی گرنگی راگەیاند

سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی سەردانی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی ئەوین سیتی یەكی لە شاری سلێمانی كرد و پڕۆژەی ئاوەڕۆی سندوقی بۆ گەڕەكە ڕاگەیاند.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ شەممە لەیلا عومەر سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی و “جوان فازیل” ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی، سەردانی پڕۆژەی نیشتەجێی ”ئەوین سیتی یەك”ی كرد و دروستكردنی پڕۆژەی ئاوەڕۆی سندوقی بۆ گەڕەكەكە ڕاگــــەیاند.

لە راگەندراوەكەدا هاتووە، پێشتر دانیشتووانی پڕۆژەكە چەندینجار لە ڕابردوودا داوایان لە لایەنە پەیوەندیدارەكان كردووە چارەسەری كێشەكانیان بكەن و ئەم پڕۆژەی ئاوەڕۆیە خزمەتێكی باش بە گەڕەكەكە دەكات و ژینگەیەكی تەندروست بۆ هاوڵاتییان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“ئەو تێكدەرانەی داواكاری ڕەوای خوێندكارانیان قۆستووەتەوە دەستگیردەكرێن”

سەرچاوەیەكی بەرپرس ڕایدەگەیەنێت، ھێزە ئەمنییەکان دەستیانکرد به دەستگيركردنى “ئەو تێکدەرانەی داواكارى ڕەوای خوێندکارانیان قۆستۆتەوە”. سەرچاوەیەكی بەرپرس و ئاگادار…
Total
0
Share