وەزارەتی كارەبا بڕیارێكی نوێی بۆ پێوەری زیرەك دەركرد

وەزارەتی كارەبای هەرێم بڕیارێكی نوێی بۆ دانانی پێوەری زیرەك بۆ هاوبەشانی كارەبا دەكرد.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی كارەبای هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی پێوەری زیرەك و دابینكردنی پێوەر بۆ زیادبوونی هاوبەشان، وەزارەتی كارەبا لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت بڕیاری دا ئامادەكردنی ژمارەی پێویست لە پێوەری زیرەك و دابینكردنی كەل و پەلەكانی بۆ حاڵەتی پێویست .

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە دابینیكردنی پێداویستییەكان بریتین لە (كردنەوەی هاوبەشی نوێ، سووتانی پێوەر) ئەمەش لەسەر رێژەی داهاتی لە ٨٪ ی وەزارەت كە دەسەڵات دراوە بە بەڕێوەبەری گشتیی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی کامێراکانی چاودێریی خێرایی رێگای تاسڵوجە-چەمچەماڵ روونکردنەوە دەدرێت

هاتوچۆی سلێمانی، رایگەیاند، کامێراکانی چاودێریی خێرایی رێگای تاسڵوجە-چەمچەماڵ لە تێستدان و رۆژی چوارشەممە دەکەونەکار. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، لە…
Total
0
Share