ملیاردێرە گەنجەکە سەرکێشییەکی دیکە ئەنجامدەدات ‏

دوای ئەوەی مۆزێکی بە بەهای ‌‎6.2‌‏ ملیۆن دۆلار کڕی و لە بەرچاوی هەموو ‏جیهاندا خواردی، جەستن سەن ملیاردێرە گەنجەکە، جارێکی دیكە سەرنجەکانی ‏بەلای خۆیدا راکێشایەوە، دوای وەبەرهێنانی ‌‎30‌‏ ملیۆن دۆلار لە پرۆژەیەکی ‏هاوبەشی دۆناڵد ترامپدا.‏

میدیا جیهانییەکان رایانگەیاند، جەستن سەن بە بڕی ‌‎30‌‏ ملیۆن دۆلار لە ‏پرۆژەیەکی وەبەرهێنان بەشداریکردووە بەناوی بازاڕی دارایی ئازاد، کە خاوەندارێتی ‏دەگەڕێتەوە بۆ کۆمەڵێک سەرمایەدار لەنێویشیاندا دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ‏هەڵبژێردراوی ئەمریکا، ئەمەش دووبارە ناوی سەرمایەدارە گەنجەکەی هێناوەتەوە ‏سەر مانشێتی هەواڵە جیهانییەکان و سەرنجی زۆربەی خەڵکی بەلای خۆیدا ‏راکێشاوە.‏

پسپۆڕانی ئابوری دەڵێن، ئامانج لەم هەنگاوانەی سەن، تەنها دەرخستنی ناوەکەیەتی ‏لەگەڵ ناوی کەسایەتییە ناسراوەکانی جیهاندا و، ناوبراو حەزێکی زۆری بۆ بەناوبانگبوون ‏هەیە. ‏

جەستن سەن-ی تەمەن ‌‎34‌‏ ساڵ، بەڕەگەز چینییە و بازرگانی دراوە ئەلیکترۆنییەکانە، ‏سەرمایەکەی بە یەک ملیار و ‌‎400‌‏ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی دەخەمڵێندرێت، ‏لەماوەی رابردوودا بووە ناوێکی ناسراو دوای ئەوەی لە پێشانگایەکی هونەریدا مۆزێکی ‏بە ‌‎6.2‌‏ ملیۆن دۆلار کڕی و پاشان خواردی.‏

بابەتی پێشتر

خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان لە سلێمانی گردبوونەوە

بابەتی دواتر

باڵیۆزخانەی عێراق لە دیمەشق چۆڵکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share