نووستن بە قژی تەڕەوە ئەم زیانانەی هەیە

لەمێژە شارەزایانی بواری پزیشکی هۆشدارییانداوە لە نووستن بە قژی تەڕەوە و جەختیانلەوە کردووەتەوە کە چەندین زیانی تەندروستیی هەیە.

پێگەی دەیلی مەیل لە راپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، شوێنی گەرم و شێدار ژینگەی گونجاون بۆ گەشەکردنی بەکتریا و میکرۆبەکان، بۆیە کاتێک کەسێک بە قژی تەڕ یان شێدارەوە دەچێتە جێگای نووستنەکەی ئەو بەکتریا و میکرۆبانەی بە قژییەوەن دەچنە سەر سەرینەکەی و گەشەدەکەن و ئەگەری هەیە چەندین کێشەی تەندروستی دروستبکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کاتێک بە قژی تەڕەوە دەخەویت کەڕوویەک لەسەر پێستی سەر گەشەدەکات کە مەلاسیز_ی پێدەوترێت و دەبێتە هۆی دروستبوونی کڕێشی سەر، جگە لەوەش هەندێک جار دەبێتە هۆی خورانی رووخسار و پێستی سەر و بەشی سەرەوەی جەستە.

نووستن بە قژی تەڕەوە ئەگەری دروستبوونی زیپکەی رووخسار زیاتردەکات، جگە لەوەش مەترسیی دروستبوونی کێشە لە کۆئەندامی هەناسە دروستدەکات.
بۆ دووربوون لەو کێشانەی باسکراون باشترین رێگە وشککردنەوەی قژە بە وشککەرەوە پێش نووستن، گەر نەتتوانی ئەنجامی بدەیت، دەکرێت قژت کۆبکەیتەوە پاشان بچیتە جێگای نووستنەکەت، یان بەرگی سەرینەکەت بگۆڕیت بە قوماشی ئاوریشم.

بابەتی پێشتر

ئاسیف عەلی زەرداری وەک سەرۆکی نوێی پاکستان هەڵبژێردرا

بابەتی دواتر

مێردمنداڵێک لە پرۆژەی ئاوی حەویجەدا خنکا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share