خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان لە سلێمانی گردبوونەوە

خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان لە بەردەم پارێزگای سلێمانی گردبوونەوەیەکیان ‏ئەنجامدا و رایانگەیاند، داوا لەلایەنی پەیوەندیدار دەکەین چارەسەری گونجاومان ‏بۆ بدۆزێتەوە.‏

خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان لە سلێمانی گردبوونەوە و لە کۆنفرانسێکی ‏رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، ئەم ئۆتۆمبێلانە چەند ساڵێك لەمەوبەر لەلایەن ‏بڕیاربەدەستانی ئەوکاتەوە هێنراون کە بریتیبوون لە “لاهور شێخ جەنگی و ‏ئاراس شێخ جەنگی” و هیچ پەیوەندییان بە بەرپرسانی ئێستای شارەکەوە نییە.‏

وتیشیان داوا لە پارێزگاری سلێمانی و بەرپرسانی شارەکە دەکەن، چارەسەری ‏گونجاویان بۆ بدۆزنەوە، چونکە بەکارهێنەرانی ئەم ئۆتۆمبێلانە سەرجەمیان ‏کەمدەرامەت و کوڕی هەژارن و لەم بڕیارە زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆكان جاف بە “زۆر گرنگ” ناویدەبات
گووگڵ پڕۆژەیەكی دیكە سەبارەت بە زمانی كوردی زیاددەكات

دوای زیادكردنی شێوەزاری سۆرانی بۆ وەرگێران، بڕیارە گووگڵ بەمنزیكانە پڕۆژەیەكی دیكە سەبارەت بە زمانی كورد زیادبكات، بۆكان جاف…
Total
0
Share