ڤیدیۆ.. بەهۆی سەرقاڵیی چەند چركەیەك خەریكبوو پاسێكی گەورە ساواكەی بشێلێت

دیمەنێك لە ساتی ڕووداوەكە

منداڵێكی ساوا لە مردنی ڕاستەقینە ڕزگاری بوو پاش سەرقاڵییەكی چەند چركەیی دایكی بە دەرهێنانی هەندێك پێویستی لە ئۆتۆمبێلەكەیدا.

تۆمارێكی ڤیدیۆیی كە لەلایەن چالاكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بڵاوكرایەوە ڕوداوێك لە كۆستاریكای ئەمریكای لاتینی ئاشكرادەكات، كە تیایدا دایكێكی گەنج منداڵەكەی لە ئۆتۆمبێلەكەی، كە لە یەكێك لە پاركەكاندا ڕایگرتووە، دەردەهێنێت.

پاش ئەوەی منداڵەكەی دەخاتە ناو عەرەبانەیەكی بچوك، سەرقاڵدەبێت بە هێنانەدەرەوەی هەندێك شمەك و داخستنەوەی دەرگاكە، بێئاگا لەوەی عەرەبانەی منداڵەكە كەوتووەتە جوڵە و بەخێرایی بەرەو شەقامێكی پڕ لە ئۆتۆمبێل و پاسی خێرا بەڕێكەوتووە.

منداڵەكە لە بەردەم مردندا بوو ئەگەر ڕێكەوت نەبوایە كە بووە هۆی پاراستنی ژیانی، كاتێك عەرەبانەكە بە ئاراستەی پێچەوانەی پاسێكی خێرا دەڕۆیشت و چەند چركەیەك جیاوازی كات دەیپارێزێت.

كاتێكیش دایكەكە لە نیوەی ڕوداوەكەدا پێی دەزانێت هیچی بۆ نامێنێتەوە جگە لە ترس و هاوار و ڕاكردن.

بابەتی پێشتر

سەركردە دەستگیركراوەكەی داعش دوو بەرپرسی لە خورماتوو كوشتووە

بابەتی دواتر

كۆرۆنا بازاڕی دەرمانی لە هەرێم گەرم كردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share