محەمەد سلێمان سەرۆکی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان داوایکرد، رۆژی سێشممە پەرلەمانتاران بۆ کۆبوونەوە ئامادەبن.
محەمەد سلێمان لە پەیامێدا رایگەیاند، داوا لە پەرلەمانتاران دەکەم رۆژی سێشەممە کاتژمێر 11:00 ی پێشنیوەڕۆ لە هۆڵی کۆبوونەوەی پەرلەمان ئامادەبن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت.