دوای تێپەڕینی پێنج ساڵ بەسەر سووتانی کەنیسەی نۆتردام و کارکردنی بەردەوام تیایدا، نۆژەنکردنەوەکەی کۆتایی هات و بەڕووی ئامادەبوواندا کرایەوە، لە مەراسیمی کردنەوەکەشدا چەند کەسایەتییەکی جیهانی ئامادەبوون.
ساڵی 2019 کەنیسەکە بەهۆی رووداوی ئاگرکەوتنەوە گڕیگرت و زۆربەی بەشەکانی زیانییان بەرکەوت، دوای ئەوەی حکومەتی فەرەنسا هەڵمەتی نۆژەنکردنەوەی راگەیاند، دوێنێ لە مەراسیمێکی تایبەتدا کرایەوە.
بەشێک لەو کەسایەتییانەی ئامادەی مەراسیمەکە بوون بریتیبوون لە، ”دۆناڵد ترامپ، شازادە ویلیام و ڤۆڵۆدیمیر زیلینسکی” و چەند کەسایەتییەکی دیكە.
کەنیسەی نۆتردام کاتێدراڵ، تەمەنی 861 ساڵە، بە یەکێک لە کۆنترین شوێنەوارە ئایینی و مێژووییەکانی شاری پاریس و وڵاتی فەڕەنسا دادەنرێت، ساڵانە هەزاران گەشتیار بەمەبەستی بینینی دیمەنە سەرنجراکێش و شێوازی تەلارسازییەکەی سەردانی دەکەن و وێنەی یادگاری لەلاوە دەچرکێنن.
بابەتی پەیوەندیدار
تا ئێستا زانیوتە هەنگوینیش بەسەردەچێت؟.. چۆن تەنها بە زمانت دەزانیت هەنگوینەکەت تەواو سروشتییە؟
لەگەڵ سوودە زۆرەکانی هەنگوین، بەڵام زۆرێک هەمیشە ترسیان هەیە ئەو هەنگوینەی دەیکڕن سروشتی نەبێت و ماددەی دیکەی تێکەڵکرابێت.…
ئەمینداری نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆنگرەی ئاووهەوا شەرمەزار دەبێت و وتاریکی هەڵە دەخوێنێتەوە
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە میانی کۆنگرەی ئاووهەوا COP27، تووشی دۆخێکی شەرمەزارکەر دەبێت کاتێک وتارێکی هەڵە…
هێڵی شەمەندەفەری خێرای فەرەنسا هێرشی كرایەسەر
بە چەند كاتژمێرێك پێش دەستپێكردنی ئاهەنگی یارییەكانی ئۆلۆمپیاد، هێڵەكانی شەمەندەفەری خێرای فەرەنسا بەهۆی هێرشەوە راگیران. جان بیار فاراندۆ،…
G7 تاوتوێی قەدەغەی تەواوەتی گواستنەوەی نەوتی ڕوسی دەكات
وڵاتانی كۆمەڵەی حەوت دەڵێن، تاوتوێی سەپاندنی قەدەغەكردنی تەواوەتی ئەو خزمەتگوزارییانە دەكەن كە ڕێگە بە گواستنەوەی نەوت و بەرهەمە…