بەرپرسێکی ئەمریکی: تا کۆتایی هەفتە ئەسەد هیچ دەسەڵاتێکی نامێنێت

بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، تا کۆتایی ئەم هەفتەیە دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا کۆتاییدێت.

تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن وتەی ئەو بەرپرسەی پێنتاگۆنی بڵاوکردووەتەوە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرابکرێت و باسیلەوەکردووە، وڵاتەکەی پلانی بۆ گۆڕانکاریی لە هێزەکانی لە سوریا دانەناوە و لە ئێستادا چاوەڕێی ئەوە دەکەن بزانن دۆخەکە بە کوێ دەگات.

ئاشکراشیکردووە، دەسەڵاتی بەشار ئەسەد تا کۆتایی ئەم هەفتەیە کۆتاییدێت، بەڵام نازاندرێت لە ئەگەری نەمانی دەسەڵاتەکەی بەرەو کوێ هەڵدێت.

لە 27 ی مانگی رابردووەوە سوریا شەڕێکی سەختی گروپە چەکدارەکان و سوپای سوریای بەخۆیەوە بینیوە، تا ئێستا گروپە چەکدارەکان توانیویانە پێشڕەوییەکی باش بکەن و زۆرینەی شارەکان کۆنتڕۆڵ بکەن.

بابەتی پێشتر

لەبارەی دەوامكردنەوە نووسراوێك كرا و سبەی فەرمانبەران هەڵوێست وەردەگرن

بابەتی دواتر

لەبارەی دابەشكردنی نەوت بەسەر هاوڵاتییاندا زانیاریی نوێ ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share