116 وڵاتی جیهان پەیماننامەیەکیان واژووکرد

سەرۆکایەتیی کۆنگرەی کەشوهەوا (کوپ28) بڵاویکردەوە، 116 وڵاتی بەشدار لە کۆنگرەکە پەیماننامەیەکیان واژووکرد کە ئامانج لێی زیادکردنی تواناکانی وزە نوێبووەوەکانە لە جیهاندا تا ساڵی 2030.

وڵاتانی بەشدار لە کۆنگرەکە بەڵێنیاندا بەیەکەوە کاربکەن بەمەبەستی زیادکردنی توانا جیهانییەکانی وزەی خۆر و وزەی با و وزەی کارۆئاوی بۆ 11 هەزار گێگاوات تا کۆتایی ئەم دەیەیە.

لە ئێستادا توانای وزەی نوێبووەوە لە جیهاندا سێ هەزار و 400 گێگاواتە لەسەر ئاستی جیهان.

پێشتر یەکێتیی ئەوروپا داوایکردبوو هاوکاری وڵاتانی ئەندام لە گروپی جی حەوت و جی 20 بکرێت بۆ زیادکردنی توانای وزەی نوێبووەوەیان، بەهۆی ئەوەی %80 ی گازە ژەهراوییەکان بەهۆی وزەی بەکارهاتووی ئەو وڵاتانەوەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ته‌رمى ئه‌كته‌رێكى به‌ناوبانگى كۆمیدیی ئه‌مریكى دۆزرایه‌وه‌ ‏

ته‌رمى ئه‌كته‌رێكى به‌ناوبانگى كۆمیدیى ئه‌مریكى له‌ ژوورێكى یەكێك لە هۆتێلەكان ‏دۆزرایه‌وه‌. ‏ ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌منیى ناوچه‌ى ئولاندۆ له‌ ویلایه‌تى…
زیاتر ببینە

وێنەی ناخهەژێنی وشکبوونەوە لە هەرێمی کوردستان و عێراق
ئاوەکان دەبنە هەڵم و شوێنە ونبووەکان دەردەکەونەوە

هۆشدارییە جیهانییەکان سەبارەت بە کاریگەرییەکانی گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا و ئەو وڵاتانەی زۆرترین زیانیان بەردەکەوێت لە ئاستێکی بەرزدان، عێراق یەکێکە…
Total
0
Share