زیاتر لە یەک ملیار مرۆڤ بەدەست قەڵەوییەوە دەناڵێنن‎ ‎

قەڵەوی یان کێشی زیادە، ئەو بابەتەی، زۆرێک لە خەڵکی لە سەرناسەری جیهان ئەمڕۆ بەدەستییەوە دەناڵێنن، بووەتە مۆتەکەیەکی نوێ بۆ سەر تەندروستیی زۆرێک لە مرۆڤەکان، بەپێی ‏نوێترین ئاماری تەندروستی، زیاتر لە یەک ملیار مرۆڤ لەسەرانسەری ‏جیهاندا، ‏بەدەست قەڵەوییەوە دەناڵێنن.‏

بەپێی نوێترین ئامار، زیاتر لە یەک ملیار ‏مرۆڤ ‏لەسەرانسەری جیهاندا بەدەست قەڵەوییەوە دەناڵێنن، لەو ژمارەیەش ‌‎880‌‏ ‏ملیۆنیان کەسانی ‏پێگەیشتوون و ‌‎159‌‏ ملیۆنیشیان منداڵن.‌‎

ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژ لەدوای رۆژ رێژەی ئەو کەسانەی قەڵەون ‏لەجیهاندا ‏بەرەو زیادبوون دەچێت، لە گرنگترین ئەو هۆکارانەش کە وادەکات کێشی ‏جەستە زیادبکات بریتیین لە، (خواردنی ناتەندروست، کەمخەوی، تێکچونی ‏هۆرمۆن،‌‎ ‎جینەکانی مرۆڤ، خواردنەوە گازییەکان و ئەو خوانەی بەردەوام پزیشکەکان دەڵێن دەبێت مرۆڤ لێی دووربکەوێتەوە).

هاوکات، لە رۆژهەڵاتی ناوەراست بەگشتی و وڵاتە عەرەبییەکانیشدا رێژەکە ‏بەرزبووەتەوە، وەک چۆن بەرێوەبەرایەتیی ئاماری وڵاتی سعودیە رایگەیاندوە، ‏نزیکەی نیوەی ‏دانیشتووانی وڵاتەکەیان کێشی جەستەیان زیادە و بەدەست ‏قەڵەوییەوە دەناڵێنن کە بریتییە لە رێژەی 45.1%‏.

هاوکات، شارەزایەنی بواری تەندروستیش چەندین رێگای جۆراوجۆرییان بۆ ‏دوورکەوتنەوە لە قەڵەوی و دابەزاندنی کێشی جەستە خستووەتەڕو، وەک: ‏رێکخستنی سیستمی خۆراک، وەرزشکردنی رۆژانە، خواردنی خۆراکی بەسوود، دوورکەوتنەوە لە فشاری دەروونی و قەڵەقی.

بابەتی پێشتر

لەبارەی سزای سەرپێچییەوە بڕیارێکی نوێ دەرچوو

بابەتی دواتر

پەیامێک لە محەمەد شیاع سودانییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share