هۆکارێکی نوێی تووشبون بە جەڵتەی مێشک لە خانماندا دۆزرایەوە

زانایانی زانکۆی براون بۆیان دەرکەوتووە کە زیادبوونی بەرکەوتن بە گازی رادۆنی تیشکدەر لەوانەیە مەترسیی تووشبوون بە جەڵتەی مێشک لە خانماندا زیاد بکات.

گۆڤاری Neurology توێژینەوەیەکی لەسەر 158 هەزار و 910 هەزار ژن ئەنجامداوە کە تێکڕای تەمەنیان 63 ساڵانە، توێژەران زانیارییان لەسەر دۆخی تەندروستیی سەرجەم بەشداربووان کۆکردەوە و داوایان لێکردن ناونیشانی نیشتەجێبوونیان بنووسن، بۆ ئەوەی ئەو ناوچانە دەستنیشان بکەن کە چڕیی گازی رادۆن لە خاک و ئاوەکەیاندا زۆرە.

گازی رادۆن گازێکی سروشتییە کە بێ رەنگ و بێ بۆن و بێ تامە و لە ئەنجامی دابەشبوونی سروشتی یۆرانیۆم دروست دەبێت، ئەو گازە دەتوانێت لە خاک و بەرد و ئاو و کەرەستەی بیناسازییەوە دەربچێت.

لە ماوەی توێژینەوەکەدا کە 13 ساڵی خایاند، شەش هەزار و 979حاڵەتی جەڵتەی مێشک تۆمارکراون، توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە ژیان لە ناوچەیەکدا کە چڕیی رادۆنی تێدا زیاترە، مەترسیی جەڵتەی مێشک بە رێژەی %14 زیاد دەکات.

زیادبوونی چڕیی ئەم گازە لە خاک و ئاو و هەوادا بۆ 2-4 pCi/L دەبێتە هۆی زیادبوونی مەترسیی جەڵتەی مێشک بە رێژەی لەسەدا 6.

توێژەران ئاماژە بەوە دەکەن کە پێویستە ئەم ئەنجامانە بە وریاییەوە لێکبدرێنەوە، چونکە توێژینەوەکە داتای تایبەت بە ژنانی تەمەن ناوەڕاست و بەتەمەنی لەخۆگرتووە، جەخت لەسەر پێویستی ئەنجامدانی توێژینەوەی زیاتر لەم بوارەدا دەکەنەوە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پەروەردە ئەو بابەتانەی بڵاوکردەوە کە بۆ تاقیکردنەوەی نیشتمانیی قۆناغی نۆ داخڵن

بابەتی دواتر

سیدەکان.. ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و سەرنشینێک گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share