هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی 10 بڵاودەكرێتەوە

سەرچاوەیەك كە قسەی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا كردووە دەڵێت، ” چاوەڕواندەكرێت لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگ بڵاوبكرێتەوە”.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئەو كورتهێنانەی كە بۆ مووچەی مانگی 10 هەیە بە داهاتی ناوخۆ پڕدەكرێتەوە و تائێستا بڕیار لەسەر مووچەی مانگەكانی 11 و 12ی ئەمساڵ نەدراوە.

جێی ئاماژە بۆ كردنە، ئەمڕۆ ڤیدیۆییەكی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاوكراوەتەوە و تێیدا دەڵێت، ” بۆ سێ مانگی كۆتایی ئەمساڵ سێ 760 ملیار دینار بۆ هەرێم دەنێردرێت و هیچ بڕە پارەیەكی دیكە نانێردرێت و گواستنەوە(مناقلە) لە پشكی هەرێمی كوردستان ناكرێت”.

بابەتی پێشتر

ئاڵۆزییەكانی سوریا بەردەوامە و سوپای وڵاتەكە لە شارێكی دیكە كشایەوە

بابەتی دواتر

روونكردنەوەیەكی بەپەلە لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share