پۆلیسی هەولێر: کوژرانی گەنجەکەی دوو ڕۆژ پێشتر بەهۆی دەستدرێژیی بووە بۆسەر کچێک

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەولێر ئاشکرایکرد، ئەو کەسەی دوو شەو بەرلە ئێستا لە شەقامی 150 مەتریی هەولێر کوژرا ویستوویەتی دەستدرێژی بکاتە سەر کچێک و کچەکە داوای بەهاناوەچوونی کردووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی هەولێردا هاتووە، “دوێنێ ڕۆژی يه ك شەممە 2022/3/6 کاتژمێر 9:00ی شەو بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادارکرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لە شەقامی 150 مەتری نزیک بەڕێوەبەرایەتیی  هاتوچۆ و بانکی منارە، دوای گەیشتنی هێزەکانی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداوەکە بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە دەرکەوت کەسێک بەناوی (صادق عبدالخالق جمال)کوژراوە”.

بەپێی لێکۆڵینەوەی پۆلیسی هەولێر، کوژراوەکە لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا ژنێکی لەگەڵدابووە بەناوی (ا.ا.م) و هەوڵی دەستدرێژیی داوە بۆ سەر کچەکە و ئەویش داوای یارمەتی و بەهاناوەچوونی کردووە.

کاتێک پاسەوانەکانی بانکی منارە کە سەر بە هێزەکانی زێرەڤانین گەیشتونەتە لای ئۆتۆمبێلەکە بۆ بە هاناوەچونی کچەکە، شوفێرەکە هەوڵی ڕاکردنی داوە لەئەنجامدا تەقەکراوە و بووەتەهۆی گیانلەدەستدانی شوفێرەکە.

ئێستا هەردوو تۆمەتباری تەقەکەر و کچەکە لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دەستیپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داخستنیان هەڵەیە
هێرش سەید سەلیم: ناوەندەكانی خوێندن باشترین شوێنن بۆ كۆنتڕۆڵكردنی كۆرۆنا

جێگری بەڕێوبەری تەندروستیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئامارەكانی توشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم ڕوو لە هەڵكشانە و دەشڵێت، داخستنی خوێندنگاكان…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی گەرمیان لەبارەی گواستنەوەی خاوەندارێتیی ئۆتۆمبێلەوە شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

هاتوچۆی گەرمیان لەبارەی گواستنەوەی خاوەندارێتیی ئۆتۆمبێلی ژمارە هەولێر و نوێکردنەوەی ساڵانەوە، شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا…
زیاتر ببینە

ئەنتۆنی فاوچی: رێگاکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا هیچ کاریگەرییەکیان لەسەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە نەبووە

ئەنتۆنی فاوچی بەڕێوەبەری پەیمانگەی نیشتمانیی بۆ نەخۆشییەک گوازراوەکان لە ئەمریکا رایگەیاند، دووری کۆمەڵایەتی و بەستنی ماسک و وەستاندنی…
Total
0
Share