ئاڵۆزییەكانی سوریا بەردەوامە و سوپای وڵاتەكە لە شارێكی دیكە كشایەوە

دوای هێرش و شەڕی بەردەوامی سوپای سوریا و گروپە چەكدارەكانی وڵاتەكە بۆ ‏سەر شاری حەمما، سوپای وڵاتەكە كشانەوەی هێزەكانیانی لەو شارەدا راگەیاند، ‏هاوكات سەرۆكی گروپە چەكدارەكان دڵنیایی دەداتە عێراقییەكان كە وڵاتەكەیان ‏بەدوور دەبێت لە گرژییەكان.‏

رۆژی پێنجشەممە، سوپای سوریا رایگەیاند، دوای زنجیرەیەك هێرش و پێكدادانی ‏هێزەكانیان لەگەڵ گروپە چەكدارەكانی دەستەی تەحریر، لەپێناو پاراستنی گیانی ‏هاوڵاتییە مەدەنییەكان بڕیاریانداوە بە كشانەوەی هێزەكانیان لە شاری حەمما.‏

هاوكات، ئەبو محەمەد جۆلانی سەرۆكی دەستەی تەحریری شام، لەپەیامێكی ‏ڤیدیۆییدا رایگەیاندووە كە هێزەكانیان چوونەتە ناو شاری حەمماوە و كۆنترۆڵیان ‏كردووە، هەروەها لە درێژەی تۆمارە ڤیدیۆییەكەیدا پەیامێكی تایبەتیش ئاراستەی ‏محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراقی دەكات و دەڵێت “بەهیچ جۆرێك ‏گرژییەكانی سوریا بۆ عێراق ناگوازرێنەوە و ئەو دەنگۆیانەشی باس لە گواستنەوەی ‏جەنگەكە دەكەن ناڕاستن”.‏

ئەمە لەكاتێكدایە، زیاتر لە هەفتەیەكە جەنگ لە نێوان سوپای سوریا و گروپە ‏چەكدارەكانی وڵاتەكە دەستیپێكردووە و چەند ناوچەیەك لەلایەن گروپە ‏چەكدارەكانەوە كۆنتڕۆڵكراوە كە دوایین پێشهات شاری حەمما بوو.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی سزاکانی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی بەرپرسێکی تورکیا نەیتوانی راستەوخۆ بێتە ئەو شارە

ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئایندەی تورکیا، بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی دێڵفی دەچێتە شاری سلێمانی، بەڵام بەهۆی سزاکانی…
Total
0
Share