ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایدەكات سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە هەمواری یاسای بودجە بكرێت و داهاتە نانەوتییەكان رادەست بكرێت دەتوانرێت كێشەی مووچە چارەسەربكرێت.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، تاوەكو ئێستا هەرێم و بەغداد لەسەر پرسی داهاتە نانەوتییەكان نەگەیشتوونەتە رێككەوتن و بۆ ئەم سێ مانگە تەنها سێ 760 ملیار دینار پشكی هەرێمە بۆ مووچە و ئەگەر داهاتەكان بگەڕێندرێنەوە دەكرێت كێشەی مووچە چارەسەربكرێت.
هاوكات د. جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هەمواری یاسای بودجە چەند كێشەیەك چارەسەردەكات لەوانە تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت، بابەتی گرێبەستە نەوتییەكان لەگەڵ ئەو سزایانەی كە بەهۆی هەناردەی نەوتەوە هەبووە.
ئەندامەكەی لیژنەی دارایی باسی لەوەش كرد، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە ئەگەریاسای بودجە هەمواربكرێتەوە دەتوانرێت كێشەی مووچە چارەسەربكرێت.